Monday, April 17, 2017


ئەپە تازەکەی ئەپڵ ناوی چیە و بۆ چی بەکاردێت؟

کۆمپانیای ئەپڵ لە نوێترین بەرهەمیدا هەستاوە بە دروستکردنی ئەپێک بەناوی clips،کە کاری ئەم ئەپە بۆ دروستکردنی ڤیدیۆیە بە شێوازێکی
زۆر جوان و سەرنج راکێش لەگەڵ ئەوەی کە بەکارهێنانی بەرنامەکە زۆر ئاسانە..وە لەدوای تۆمارکردنی ڤیدیۆکەت دەتوانی بڵاوی بکەیتەوە لە
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان وە ئەتوانی هاوبەشی پێ بکەیت لەگەڵ کەسە نزیکەکانت.

چەند تایبەتمەندیەکی بەرنامەکە:


  1. ئەتوانی لە کاتی ریکۆردکردن هەر قسەیەکت کرد بە ژێرنوس دەربکەوێت.
  2. چەند ئیفێکتێکی تێدایە ئەتوانی بەکاریان بهێنی.
  3. چەندین شەیپ و ڤیکتۆری تێدایە.
  4. ئەتوانی باگراوندێک بەکار بهێنیت و تەنها دەنگی خۆت لە ڤیدیۆکە هەبێ وێنەت دیار نەبێت.
  5. ئەتوانی میوزیک بخەیتە سەرڤیدیۆکەت.


هەروەها ئەم ئەپە بێبەرامبەرە و دەتوانی راستەوخۆ لە کۆگای app store بەدەستی بهێنی.
ئەمەش لینکی داونلۆد کردنی
چەند وێنەکەی پرۆگرامەکە
وەرگیراوە لە ماڵپەڕی تێک ئای
Facebook
0 Blogger

Post a Comment

Whatsapp Button works on Mobile Device only