Wednesday, March 29, 2017


سامسونگ خۆی ئامادە دەکات بۆ درێژەدان بە زنجیرەی مۆبایلی Note لە رێگەی مۆبایلی نوێی Samsung Galaxy Note 8

دوای شکستە گەورەکەی کۆمپانیای سامسونگ لە مۆبایلی Samsung Galaxy Note 7 , کە پاتریەکەی کێشەی تیابوو دەتەقیەوە ,کۆمپانیای ناوبراو لە ئێستادا دەیەوەێ دووبارە پەرە بە جۆری گالاکسی نۆت بدات بە خسنتە ڕووی مۆبایلی نوێی Samsung Galaxy Note 8 کە سامسونگ هەموو هەولێکی دەخاتە کار بۆ باشکردنی مۆبایلە تازەکە ,
کە ڕەنگە کۆمپانیاکە بیەوێت تایبەتمەندی مۆبایلەکەی بەم شێوەیە دروست بکات ( شاشەیەکی گەورە بۆ مۆبایلەکە دانێت کە لەوانیە بگات بە 6.4 ئینج , وە کێشێکی کەمی هەبێت , و تایبەتمەندی شاشەکەی 4K بێت , وە دەربارەی پرۆسیسەری کە ڕەنگە ئەم جارە  835 Snapdragon بەکار نەیێنیت لە شوێنی ئەو Exynos 9810 دابنێت ,وە ئەگەری ئەوە هەیە ڕام 6GB بۆ دانێت کە ئەمەش لە سامسونگ گالاکسی S8 بەکاری ناهێنیت , وە لەچەند سەرچاوەیەک باسکراوە کە سامسونگ دەیەوێ 2 کامێرا لێک بدات بۆ Note8 , ئەگەری ئەوە هەیە کە 3 سپیکەری دەرەکی بۆ دانێت بۆ ئەوەی دەنگی باشتر بکات , وە مۆبایلە تازەکە تایبەیمەندیەکانی مۆبایلەکەی پێشوی وەردەگرێت وەکو : کردنەوەی قفڵی مۆبایل لە ڕیگەی Face دەموچاوی بەکارهێنەر , وە کۆمەلێک تایبەتمەندی جیاواز بۆ S Pen زیاد دەکات وە چەندین تایبەتمەندی زۆر زیاتر ) , کە ئەمانەی کە باسکران تەنها بۆ چوونێکی نزیکە کە ئەگەری زۆرە ڕاست بێ لەبەر ئەوەی بۆ کۆمپانیای سامسونگ پێویستە زنجیرەی مۆبایلی Galaxy Note زیندوو بکاتەوە لە ڕێگەی خستنە ڕووی Samsung Galaxy Note 8 .

هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ :  HB TECH
              . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . .
*هەموو کەسێک ئازادە لە بڵاوکردنەوەی بابەتەکانمان بە مەرجێک ئاماژە بە سەرچاوەکەی بكات .
Facebook
0 Blogger

Post a Comment

Whatsapp Button works on Mobile Device only